قوباد تاڵەبانی بە جیا لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەمریکا و بەریتانیا کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی بە جیا لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەمریکا و بەریتانیا کۆبووەوە

2023-10-25

لە کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی بە جیا لەگەڵ هەریەک لە کونسوڵی گشتیی ئەمریکا و کونسوڵی گشتیی بەریتانیا بەوەکالەت تاوتوێی چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرا.

هاوڕابوون لەسەر چڕکردنەوەی گفتوگۆکان بە مەبەستی هەرچی زووتری چارەسەرکردنی کێشەکان، بە تایبەتیش چارەسەرکردنی خێرای کۆسپەکانی بەردەم جێبەجێکردنی یاسای بودجە.

هەروەها جەختکرایەوە کە چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی هەرێم یارمەتیدەر دەبێت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر