لە یادی ٢٣٩ ساڵەی بنیاتنانی سلێمانیدا، قوباد تاڵەبانی سێ پڕۆژەی گرنگی راگەیاند

لە یادی ٢٣٩ ساڵەی بنیاتنانی سلێمانیدا، قوباد تاڵەبانی سێ پڕۆژەی گرنگی راگەیاند

2023-11-14

لە میانی پێشکەشکردنی وتارێکدا لە یەکەمین کۆنفڕانسی رێکخراوی مید بە ناونیشانی "دەستپێشخەری شۆڕشی داتا و چارەسەرە زیرەکەکان بۆ گەشەپێدانی هەرێمی"، قوباد تاڵەبانی سێ پڕۆژەی گرنگی راگەیاند. سەرەتا قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی شۆڕشی داتای راگەیاند و پشتگیری تەواوی خۆی بۆ رێکخراوی مید دەربڕی، کە گرنگی بە کۆکردنەوە و ئامادەکردنی داتای ورد و زانستی دەدات بە ئامانجی پێشخستنی پرۆسەی گەشەپێدانی ناوچەیی.

دووەم پڕۆژەش کە قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، پڕۆژەی سمارت سولی یان سلێمانیی زیرەک بوو، کە ئامانج لێی بەشداریپێکردنی هاوڵاتییانە لە گەشەپێدان و چارەسەرکردنی کێشەکاندا، بە تایبەتیش رۆڵی ناوەندە ئەکادیمییەکان و زانکۆکان. دوایین پرۆژەش، سازدانی کۆڕبەندێکی ساڵانەی گەنجانەی تەکنەلۆژیایی بۆ داهێنان و کارسازی بوو، کە بڕیارە سەرەتای ساڵی داهاتوو لە سلێمانی بەڕێوەبچێت.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر