لە کۆبوونەوەی لەگەڵ لیۆ جیۆن کونسوڵی گشتیی چین جەخت کرایەوە لەسەر دروستکردنی پەیوەندیی ئەکادیمیی زانکۆکانی کوردستان و چین، لە داهاتوویەکی نزیکیشدا سەنتەرێکی لێکۆڵینەوەی چینی لە زانکۆی سلێمانی دەکرێتەوە. هەروەها بڕیاریشە لە سەرەتای ساڵی نوێوە کونسوڵخانەی چین راستەوخۆ ڤیزە بە هاوڵاتییانی هەرێم بدات.
لە کۆبوونەوەشی لەگەڵ حسێن عەلی ساڵح ئەلفەزاڵە، کونسوڵی گشتیی قەتەر، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند؛ لە هەرێمی کوردستان دەرفەتی گەورە بۆ وەبەرهێنان لە بوارە جیاوازەکاندا هەیە و داوایکرد کۆمپانیاکانی قەتەر بۆ وەبەرهێنان روو لە هەرێمی کوردستان بکەن.