قوباد تاڵەبانی و كونسوڵی گشتیی چین لە‌ ھە‌رێم کۆبوونەوە

قوباد تاڵەبانی و كونسوڵی گشتیی چین لە‌ ھە‌رێم کۆبوونەوە

2022-02-22

لە ‌كۆبوونە‌وە‌یە‌كدا، كە‌ ئە‌مڕۆ ٢٢/٢/٢٠٢٢ لە‌ ھە‌ولێر بە‌ڕێوە‌چوو قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران و كونسوڵی گشتیی چین لە‌ ھە‌رێمی كوردستان باسیان لە‌ پتە‌وكردنی پە‌یوە‌ندییەكان كرد لە‌ رووی پە‌رە‌پێدانی ژێرخانی ئابووری و ھە‌ماھە‌نگی زیاتر لە ‌بواری خوێندنی باڵادا.

قوباد تاڵە‌بانی سوپاسی ئە‌و وڵاتە‌ی كرد كە‌ ھە‌میشە‌ ھە‌ماھە‌نگ بووە‌ لە‌ گواستنە‌وە‌ی ئە‌زموونی سە‌ركە‌وتووی چین و سوودلێوە‌رگرتنی لە‌ ھە‌رێمی كوردستان.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر