قوباد تاڵەبانی بۆ گەنجان: لەگەڵتان بووم، بەردەوامیش لەگەڵتان دەبم

قوباد تاڵەبانی بۆ گەنجان: لەگەڵتان بووم، بەردەوامیش لەگەڵتان دەبم

2023-11-08

جیاواز لەکۆبوونەوە و کۆڕبەندە سیاسییەکانی کوردستان و تەنانەت عێراقیش، لە داھاتوویەکی نزیکدا کۆڕبەندێکی ساڵانەی نێودەوڵەتی داهێنان و کارسازیی بۆ گەنجانی کوردستان لەشاری سلێمانی ئەنجام دەدرێت.

لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: ئەمڕۆ گفتوگۆیەکی بەسوودم لەشارە حەیاتەکە لەگەڵ ژمارەیەک لە گەنجانی بە توانا و کارساز ئەنجامدا، ئەوان تێگەیشتنی قووڵ و عەقڵی فراوانیان هەیە، لەوە تێگەیشتوون حکومەت ئەگەر هیچ کێشەیەکی داراییشی نەبێت، ناتوانێت بە تەنها چارەسەری هەموو کێشەیەک بکات، بۆیە پشتئەستوور بە توانا و عەقڵی داهێنەرانەی خۆیان هەوڵی کارسازی دەدەن و هەلی کارکردن بۆ گەنجی دیکەش دەستەبەر دەکەن. وتیشی: لەگەڵتان بووم، بەردەوامیش لەگەڵتان دەبم.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر