قوباد تاڵەبانی لە دهۆکەوە رایگەیاند: پێویستە هەرێم و بەغدا گفتوگۆی راشکاوانە بکەن و پەیوەندییەکان رێک بخەنەوە

قوباد تاڵەبانی لە دهۆکەوە رایگەیاند: پێویستە هەرێم و بەغدا گفتوگۆی راشکاوانە بکەن و پەیوەندییەکان رێک بخەنەوە

2023-11-20

جێگری سەرۆکوەزیران لە میانەی وتەکانیدا لە پانێڵێکی کۆڕبەندی مێپس لە زانکۆی ئەمریکیی دهۆک، ئاماژەیدا بە چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق و لەناویشیاندا کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و رایگەیاند؛ ئەگەر لە عێراقدا باشترین دەستووری جیهانیشمان هەبێت، ناتوانین کێشەکانمان چارەسەر بکەین هەتا گۆڕانکاری لە عەقڵییەت و کلتووری سیاسیدا ڕوونەدات.

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند؛ وەک کوردێک هەست دەکات سزای سیاسی دەدرێین کاتێک کە بەغدا شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان و مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایانی کوردستان نانێرێت. وتیشی ٦٤ رۆژە مامۆستایان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کردووە و بە بەردەوامیش خەڵکی کوردستان نیگەرانن لە دواکەوتنی مووچەکانیان و نەناردنی شایستە داراییەکان، لێرەدا ئەو پرسیارە دروست دەبێت یاسای بودجە چ سودێکی هەیە کاتێک جێبەجێ ناکرێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر