قوباد تاڵەبانی داوایکرد مامۆستایان بایکۆت بشکێنن و بە میکانیزمێکی نوێ ناڕەزایی دەرببڕن

قوباد تاڵەبانی داوایکرد مامۆستایان بایکۆت بشکێنن و بە میکانیزمێکی نوێ ناڕەزایی دەرببڕن

2023-11-23

لە کاتی کردنەوەی پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی سلێمانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن داوای لە مامۆستایان کرد کۆتایی بە بایکۆت بهێنن و دەوام دەست پێ بکەنەوە بۆ ئەوەی مافی خوێندکاران نەفەوتێت.

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئەوەی پشتگیری تەواوی خۆی بۆ داواکارییەکانی مامۆستایان دەربڕی، داوای لێکردن بە میکانیزم و شێوازێکی دیکە ناڕەزایی دەرببڕن. وتیشی بەغدا مووچەی سێ مانگی موچەخۆرانی هەرێم قەرزارە و فشارمان دروست کردووە تا مووچەی ئەو سێ مانگە بنێرن.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر