دیداری سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوەچوو

دیداری سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوەچوو

2023-11-26

قوباد تاڵەبانی لە دیدارەکەدا رایگەیاند: دەبێت پرسی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ببێتە پرسی هەموو کۆمەڵگا و بە تەنها بە حکومەت و رێکخراوەکان چارەسەر نابێت، بەڵکو پێویستیی بە کاری پێکەوەیی لەنێوان حکومەت و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و چالاکوانان و رۆژنامەنووسان و نووسەران و رۆشنبیران و مامۆستایانی ئایینی و هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا هەیە.

داواشیکرد رێکخراوەکان و چالاکوانانی بواری مافەکانی ژنان لەپێناو هۆشیاکردنەوەی زیاتری کۆمەڵگا، میکانیزمێک و شێوە رێکخستنێک دروست بکەن کە بەردەوامیی و بەشێوەیەکی راستەوخۆ لەگەڵ خەڵکدا گفتوگۆ بکەن.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر