قوباد تاڵەبانی داوایکرد بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە وەک یەک تیم کار بکەن

قوباد تاڵەبانی داوایکرد بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە وەک یەک تیم کار بکەن

2023-11-27

لە کۆبوونەوەیەکدا بەبۆنەی گەڕانەوەی وەزیری پێشمەرگە بۆ سەر ئەرکەکەی، قوباد تاڵەبانی داوایکرد بەرپرسان و پلەباڵاکانی وەزارەتی پێشمەرگە گلەیی و ناکۆکییەکان وەلابنێن و پێکەوە وەک یەک تیم کار بکەن. 

وتیشی ئاساییە ناکۆکی هەبێت لەنێوان لایەنە سیاسییەکان بەڵام بەهیچ شێوەیەک نابێت ئەو ناکۆکییانە لەناو وەزارەت رەنگ بداتەوە. جەختیشی کردەوە لە دوای گەڕانەوەی وەزیری پێشمەرگە بۆ سەر ئەرکەکەی نابێت هەنگاوەکانی چاکسازی بە خاوی و لاوازی بەڕێوەبچێت

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر