قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ عەلی رەزا گونەی باڵیۆزی تورکیا رایگەیاند: لە دوای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەبێت شێوازی ئیدارەدانی کەرکوک گۆڕانکاری تێدابکرێت.
جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەدا لەم ساڵانەی دواییدا جیاوازی زۆر دەکرێت لەنێوان پێکهاتەکانی ئەو شارەدا و چارەسەر ئەوەیە لە دوای هەڵبژاردنەکان بگەڕێینەوە بۆ پرەنسیپەکانی سەرۆک مام جەلال، بۆ ئەوەی کەرکوک ببێتە شارێکی نمونەیی بۆ پێکەوەژیانی ئاشتییانە و هیچ لایەنێک هەست بە ستەم و نادادپەروەری و پەراوێزخراوی نەکات.