بەسەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانی، یەکەمین ھاکەسۆنی پلاتفۆرمی سمارت سولی  دەستی پێکرد

بەسەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانی، یەکەمین ھاکەسۆنی پلاتفۆرمی سمارت سولی دەستی پێکرد

2024-01-07

لە کۆبوونەوەی راگەیاندنی ھاکاسۆنی پلاتفۆرمی سمارت سولی کە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، چەندین پێشنیاز بۆ پەرەپێدانی پلاتفۆرمەکە خرانەڕوو و یەکەمین چالاکی تایبەت کرا بە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکانی سیستمی تەندروستی لە سلێمانی.

بەشداربووان بەسەر چەندین گرووپ دابەش کران، تا لە ماوەی ١٠ رۆژدا چارەسەرەکانیان پێشکەش بکەن. دواتر لەلایەن لیژنەی دادوەرانەوە چوار پڕۆژە دەستنیشان دەکرێن بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێی کۆتایی کە بڕیارە رۆژی ٢٥ی ئەم مانگە لە چوارچێوەی کۆڕبەندێکی نێودەوڵەتیدا پێشکەش بکرێن.

پلاتفۆڕمی سمارت سولی دەستپێشخەرییەکی نوێی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانە، کە لەڕێی بەشداریکردنی ھاووڵاتییان و کەسانی پسپۆڕەوە چارەسەر بۆ کێشەکانی شار دەدۆزرێتەوە لەپێناو باشتر خزمەتکردنی ھاووڵاتییان، ئەویش لەڕێگای بەیەکەوە کارکردن و چارەسەرە زیرەکەکان و داتا و بەستنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان بەیەکەوە کە ئەمەش سلێمانی دەکاتە شارێکی پێشەنگ لەداھێنان لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر