لە کۆبوونەوەی لەگەڵ کڵاودیۆ کۆردۆن، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی بۆ عێراق، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا کە دەبێت بەپێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتە خۆجێیەکاندا رێز لە دەنگ و ئیرادەی خەڵک بگیرێت و نابێت هەوڵی پەراوێزخستنی هیچ لایەن و پێکهاتەیەک بدرێت.
جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەی بە دوایین سەردانی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا کرد و رایگەیاند: وەفدەکە گفتوگۆی باش و ئەرێنییان کردووە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ و هەوڵی جدیش هەیە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجە.