قوباد تاڵەبانی لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان کۆبووەوە

2024-01-09

لە کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جەنەڕاڵ جۆول ڤاوڵ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا و وەفدی یاوەری باس لەدواپێشهاتە ئەمنییەکان و گرنگی پاراستنی سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان کرا.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرا، لەمبارەیەوە جێگری سەرۆک وەزیران، جەختی کردەوە لەسەر بەردەوامبوونی پرۆسەی چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگە بەو جۆرەی کە پلانی بۆ دانراوە.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر