لە دوای هێرشی موشەکیی سوپای پاسداران بۆ سەر هەولێر، کە ژمارەیەک شەهید و برینداری لێکەوتەوە، جێگری سەرۆکوەزیران بە توندی ئیدانەی هێرشەکەی کرد و داوایکرد حکومەت و لایەنە سیاسییەکان پێکەوە کاربکەن بۆ کۆتاییهێنان بە پێشێلکردنی سەروەریی خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان.
لە کۆبوونەوەشی لەگەڵ هەر یەکە لە باڵیۆزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە عێراق و کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێم، جەختی کردەوە لەوەی ئەم پێشێلکارییانە زیان بە سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە دەگەیەنێت. وتیشی ئەگەر وڵاتانی دراوسێ هەر نیگەرانییەکیشیان هەبێت، دەبێت لە رێگەی دیبلۆماسی و گفتوگۆوە لەگەڵ حکومەتی هەرێم و بەغدا چارەسەری بکەن.