٢٥ی ئەم مانگە کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ داهێنان و کارسازی بەڕێوەدەچێت

٢٥ی ئەم مانگە کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ داهێنان و کارسازی بەڕێوەدەچێت

2024-01-17

لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ داهێنان و کارسازی، کە لە ٢٥ی ئەم مانگەدا بەڕێوەدەچێت، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ تۆرکیڵد بیگ، نوێنەری یەکێتیی ئەورووپا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لەسەر چۆنییەتی پێشخستنی پلاتفۆرمی سمارت سولی، کە دەستپێشخەرییەکی نوێی جێگری سەرۆکوەزیرانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی شار، لەڕێگای بەشداریکردنی هاووڵاتییان و کەسانی پسپۆڕ لە دۆزینەوەی چارەسەری زیرەک و داهێنان لە بوارە جیاوازەکاندا. دواتریش باس لە چۆنییەتی پشتگیریکردنی پڕۆژەی بازرگانیی بچووک کرا بۆ گەنجان لە کوردستان و لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی داوای کرد یەکێتیی ئەورووپا هاوکاریی هەرێمی کوردستان بکات.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر