کۆنفڕانسی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەچوو

کۆنفڕانسی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەچوو

2024-01-12

هاوکات لەگەڵ یادی ٣٣ ساڵەی دەرچوونی یەکەمین ژمارەی رۆژنامەی کوردستانی نوێ، کۆنفڕانسی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەچوو.

بەم بۆنەیەوە قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە پەیامێکیدا پێشنیاری کرد رۆژنامەی کوردستانی نوێ ببێتە سەکۆیەک بۆ بڵاوکردنەوەی هەموو بۆچوونە جیاوازەکان  و زیاتر گرنگی بە کاری بنکۆڵکاری بدات. راشیگەیاند؛ کوردستانی نوێ بە سودوەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی رۆژنامەکانیتری وڵاتانی دیکە کە توانیویانە خۆیان لەگەڵ گۆڕانکارییەکان بگونجێنن، ئەزمونێکی نوێ لە رۆژنامەی کاغەزی لە کوردستان بێننە ئاراوە.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر