کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە رێکخستنەوەی ژێرخانی کار و بازرگانیی هەرێم بەڕێوەچوو

کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە رێکخستنەوەی ژێرخانی کار و بازرگانیی هەرێم بەڕێوەچوو

2024-01-23

لە کۆبوونەوەکەدا راپۆرتێک لەسەر چۆنییەتی رێکخستنەوەی ژێرخانی کار و بازرگانی خرایەڕوو، کە لەگەڵ ڕاوێژکارانی هۆڵەندا و چەند ڕێکخراوێکی تایبەتمەندی بوارەکە ئامادەکرابوو.

لە کۆتاییدا چەندین بڕیار پەسەندکران سەبارەت بە کارئاسانیکردن بۆ بازرگانان و کارسازان و دامەزراندنی کۆمپانیای نوێ و ئاسانکردنی ئەرکی سەرشانی ئەو گەنجانەی کە خوازیاری کاری بازرگانی و داهێنەرانەن، بە تایبەتی لە باجدانی کۆمپانیا نوێیەکان و بابەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی و برەودان بە پڕۆژەی دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و کەمکردنەوەی ئەڵقەکانی ڕۆتین و پاراستنی موڵکداریی فیکریی وهزریی داهێنەران.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر