قوباد تاڵەبانی داوای لە وڵاتان کرد لە کارسازی و تواناسازی گەنجاندا هاوکاری هەرێمی کوردستان بکەن

قوباد تاڵەبانی داوای لە وڵاتان کرد لە کارسازی و تواناسازی گەنجاندا هاوکاری هەرێمی کوردستان بکەن

2024-01-25

لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا، قوباد تاڵەبانی بە جیا لەگەڵ هەر یەکە لە باڵیۆزی هیندستان و کونسوڵی گشتیی ئەمریکا و کۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا کۆبووەوە و داواشی کرد وەکچۆن لە رابردوودا و لە بواری جیاواز هاوکار بوون، لە بواری کارسازی و تواناسازی گەنجاندا زیاتر هاوکاربن. 

لە کۆبوونەوەکاندا جێگری سەرۆکوەزیران روونی کردەوە، کە ئامانجیانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی حکومڕانی و گەشەپێدانی ئابووری، وەبەرهێنان لەسەر عەقڵە داهێنەرەکان بکەن و پشتگیریی کارسازان و پڕۆژە بازرگانییە بچووکەکان بکەن.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر