یەکەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی داهێنان و کارسازی لە سلێمانی بەڕێوەچوو

یەکەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی داهێنان و کارسازی لە سلێمانی بەڕێوەچوو

2024-01-25

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە وتاری دەستپێکدا رایگەیاند؛ ئەمڕۆ نەهاتووین گوێ لە گلەیی بگرین، بەڵکو هاتووین بە بڕیار و ئەنجامێکەوە دەربچین، کە کار و چالاکیی داهێنەرانە لە بواری کارسازیدا پەرە پێ بدات.

جێگری سەرۆکوەزیران رایگەیاند؛ لەم ناوچە پڕ لە ئاڵۆزی و ناسەقامگیرەدا ئەگەر بمانەوێت بە هێز هاوکێشەکان بگۆڕین، رەنگە ٢٠ بۆ ٣٠ ساڵ کاتی پێویست بێت تا پێش یار و نەیارەکانمان بکەوین، بەڵام دەتوانین بە ماوەیەکی کورت، بە زیرەکى و داهێنان پێشیان بکەوین. راشیگەیاند؛ بە وەبەرهێنان لە گەنجان و داهێنەران دەتوانێن بە ئاستێک پێش بکەوین، کە نە مووشەکى ئەملا و، نە درۆنى ئەولا، نەتوانێت ئارامى و خۆشگوزەرانیمان لێ بشێوێنیت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر