"بەبێ داتای زانستی ناتوانرێت بڕیار دروست بدرێت و پلانی گونجاو دابنرێت"

"بەبێ داتای زانستی ناتوانرێت بڕیار دروست بدرێت و پلانی گونجاو دابنرێت"

2024-02-07

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێکی ئاژانسی گەشەپێدانی فەڕەنسا گفتوگۆیان کرد لەبارەی دۆخی ئابوری هەرێم و گرفتەکانی بەردەم گەشەپێدانی ئابوری کوردستانیان تاوتوێ کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکوەزیران رایگەیاند؛ نەبوونی داتای زانستی کێشەیەکی جدییە لەبەردەم پرۆسەی گەشەپێدان، چونکە بەبێ داتای زانستی ناتوانرێت بڕیار دروست بدرێت و پلانی گونجاو دابنرێت. لەم چوارچێوەیەدا ئاماژەیدا بە شۆڕشی داتا کە ساڵی رابردوودا راگەیەنرا و بە هەنگاوێکی گرنگی زانی بۆ خستنەسەرپێی پرۆسەی گەشەپێدانی ئابووری.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر