قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی نوێی یۆنان کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی نوێی یۆنان کۆبووەوە

2024-02-14

لە کۆبوونەوەکەی جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ نیکۆلاوس ستێرگیولاس، قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد وەک کونسوڵی گشتیی یۆنان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە پێشخستن و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا.

جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەدا یۆنان ئەزموونێکی سەرکەوتووی هەیە لە بوارەکانی کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا و هەرێمی کوردستان پێشوازی دەکات لە وەبەرهێنەرانی ئەو وڵاتە بۆ وەبەرهێنان لەو کەرتانەدا و گواستنەوەی ئەزموونی سەرکەوتووی یۆنان بۆ هەرێمی کوردستان.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بە گرنگیی دروستکردنی پەیوەندیی لەنێوان زانکۆکانی کوردستان و یۆنان کرد و داوایکرد کونسوڵی گشتیی یۆنان لەمبارەیەوە هاوکاربێت. هەروەها داواشیکرد حکومەتی یۆنان کارئاسانی بکات بۆ وەرگرتنی خوێندکارانی هەرێم لە زانکۆکانی ئەو وڵاتەدا.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر