لە کۆبوونەوەکەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ دەیڤید بێرگەر هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق، کە تیایدا مارک سترۆ کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێم ئامادەی بوو. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی لەبەرچاوگرتنی هەستیاریی دۆخی ناوچەکە، چونکە هەرجۆرە گرژی و هەڵوێستێکی نادروست دەتوانێت سەقامگیریی عێراق و کوردستان و ناوچەکە بخاتە مەترسییەوە.
جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەدا، کە هێشتا مەترسیی تیرۆر لە عێراق و کوردستان بەردەوامە و داعش و گرووپە تیرۆریستییەکان لە دەرفەتێک دەگەڕێن بۆ خۆرێکخستنەوە و تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە، هەربۆیە پێویستیمان بە ئامادەکاری زیاتر هەیە بۆ بنەبڕکردنی تیرۆر.
سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە کە پێویستە بە زووترین کات بڕیار لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان بدرێت و لەماوەیەکی نزیکی داهاتوودا هەڵبژاردن بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد و دادپەروەرانە بەڕێوەبچێت.