قوباد تاڵەبانی لەگەڵ پارێزگاری ناوچەی لامبێسی لەندەن کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ پارێزگاری ناوچەی لامبێسی لەندەن کۆبووەوە

2024-02-15

لە کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ سەرباز بەرزنجی، پارێزگاری ناوچەی لامبێسی لەندەن کە تیایدا جەیمس گۆڵدمان، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێم ئامادەی بوو، قوباد تاڵەبانی دەستخۆشی لە سەرباز بەرزنجی کرد کە وەک کوردێک توانیویەتی بە هەوڵ و ماندووبوونی خۆی لە بەریتانیا سەرکەوتنی گەورە بەدەست بهێنێت و تا ئەو ئاستەی ببێتە پارێزگار.

قوباد تاڵەبانی تاڵەبانی داوایکرد زەمینەیەک دروست بکرێت بۆ پشتگیریکردنی کەسانی بەهرەمەندی کورد لە بەریتانیا، بۆ ئەوەی پەرە بە تواناکانی خۆیان بدەن تا هەم خزمەتی ئەو وڵاتە بکەن و هەم خزمەتی زیاتری رەوەندی کوردیش بکەن.

هەردوولاش هاوڕابوون بۆ کەمکردنەوەی کۆچی نایاسایی، پێویستە کار بکرێت بۆ گەشەپێدانی ئەو ناوچانەی کە خەڵک کۆچی لێ دەکەن، هەربۆیە پێویستە بەریتانیا و وڵاتانی رۆژئاوا بەشێک لەو بودجە و توانایەی بۆ رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی لەبەرچاویان گرتووە، تەرخانی بکەن بۆ هاوکاریکردن و گەشەپێدانی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر