سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیان کرد و بەردی بناغەی پردی تووەقوتیان دانا، کە بودجەکەی زیاتر لە سی ملیار دینارە و ھەڵەبجە بە ئیدارەی گەرمیانەوە دەبەستێتەوە.
هەر لە سەردانەکەیاندا لەگەڵ ئیدارەی پارێزگاکە کۆبوونەوە و بڕیار لەسەر جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژەیەکی دیکەش درا، لەوانە؛ خێرا جێبەجێکردنی رێکارە یاساییەکانی بەقەزابوونی خورماڵ، دامەزراندنی ٥٠٠ کەس بە گرێبەست لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم، قیرتاوکردنی شەقامەکانی ناوشاری هەڵەبجە، کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە و تەرخانکردنی بەشێک لە داهاتی دەروازە سنوورییەکانی ئەو دەڤەرە بۆ خزمەتکردنی پارێزگای هەڵەبجە و چەندین بڕیاری دیکە.