دیداری "ژن و دیپلۆماسی" لە هەولێر بەڕێوەچوو

دیداری "ژن و دیپلۆماسی" لە هەولێر بەڕێوەچوو

2024-02-21

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران و بە بەشداری ژمارەیەک لە دیپلۆماتکارانی ژنی کورد و بیانی لە هەولێر دیداری "ژن و دیپلۆماسی" بەڕێوچوو.
بە ئاماژەدان بە چەندین نموونەی سەرکەوتوو لە دیپلۆماتکارانی ژن لەسەر ئاستی جیهان و ناوچەکەدا، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: ژنان سەلماندوویانە وەکچۆن لە زۆربەی بوارەکانی دیکە توانیویانە سەرکەوتووبن، لە بواری دیپلۆماسیشدا دەتوانن سەرکەوتووبن و خزمەتی بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکانیان بکەن.
لە دیدارەکەدا ژنە دیپلۆماتکارە بیانییەکانیش باسیان لە ئەزموونی بەشداریی ژنان لە دیپلۆماسی وڵاتەکانی خۆیان کرد و ئاماژەیاندا بە کۆسپ و گرفتەکانی بەردەم دیپلۆماتکارانی ژن. هەروەها ستایشی هەوڵەکانی جێگری سەرۆکوەزیرانیان کرد و خۆشحاڵی خۆشیان دەربڕی کە لە کوردستان دیدار و کۆبوونەوەی لەم شێوەیە دەبەسترێت.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر