قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران سەردانی کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالانی کرد و لەگەڵ ئەفسەران و خوێندکارانی ژنی کۆلێژەکە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند؛ متمانەی تەواومان بە توانا و لێهاتوویی ژنان هەیە لەناو هێزی پێشمەرگەی کوردستاندا و پێویستە لەمەودوا ژنان زیاتر خۆیان ماندوو بکەن لە پەرەپێدانی توانا و شارەزاییان لەناو هێزە ئەمنییەکاندا.
وتیشی: ژنانی کورد بەوە ناسراون کە هەمیشە شانبەشانی پیاوان بەشداربوون لە بەرگریکردن لە خاک و نیشتمان، هەربۆیە پێویستە زیاتر کاربکرێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەشداریی ژنان لەناو هێزە ئەمنییەکاندا.