قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێکی سەربازی ئەڵمانیا کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێکی سەربازی ئەڵمانیا کۆبووەوە

2024-02-27

جێگری سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەفدێکی سەربازیی ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتیی ڤۆلف ئەلێکساندەر هامپ، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە عێراق، سوپاسی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەو وڵاتەی کرد بۆ هەرێمی کوردستان لە ماوەی ساڵانی رابردوودا و رایگەیاند: مەترسیی تیرۆر هێشتا مەترسییەکی جدییە و گرووپە تیرۆریستییەکان لە دەرفەتێک دەگەڕێن بۆ خۆڕێکخستنەوە و ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە، بۆیە دەبێت هەموو کات لە هەماهەنگی و هاوکاریدا بین بۆ نەهێشتنی ئەو مەترسییانە.

سەبارەت بە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەش، قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە لەسەر بەردەوامبوونی پرۆسەی چاکسازی بەوجۆرەی کە پلانی بۆ دانراوە تا ئەو کاتەی هەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەنی هێزێکی پیشەیی تۆکمە و راهێنراو.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر