قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ڤاهگن خاچاتوریان، سەرۆکی ئەرمینیا کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ڤاهگن خاچاتوریان، سەرۆکی ئەرمینیا کۆبووەوە

2024-02-29

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا بە گرنگییەوە باسیان لە پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەرمینیا کرد و جەختیان کردەوە لەسەر پتەوکردن و زیاتر بەرەوپێشبردنی ئەو پەیوەندییانە لە بوارە جیاوازەکاندا، بە تایبەتیش لە بوارەکانی تەکنەلۆژیا، کشتوکاڵ، تەندروستی و خوێندنی باڵادا.

سەبارەت بە دۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکەش، هەردوولا هاوڕابوون کە ناسەقامگیریی ناوچەکە لە بەرژەوەندی هیچ گەلێکدا نییە و پێویستە هەموو لایەنەکان بۆ رێگریکردن لە قوڵبوونەوەی ناکۆکییەکان، سیاسەتی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن و چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوەی ئاشتییانە بگرنەبەر.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر