قوباد تاڵەبانی: بە داخەوە زۆرجار کێشە سیاسییەکان بە شەخسی دەکرێن

قوباد تاڵەبانی: بە داخەوە زۆرجار کێشە سیاسییەکان بە شەخسی دەکرێن

2022-09-07

رۆژی چوارشەممە ٧ی ئەیلولی ٢٠٢٢، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ هۆلزئابفل باڵیۆزی ئەڵمانیا بەوەکالەت لە عێراق کۆبووەوە و هەردوولا هاوڕابوون بۆ دەربازبوونی عێراق لەو قەیرانە سیاسییە مەترسیدارەی تێیکەوتووە پێویستە لایەنە عێراقییەکان نەرمی بنوێن و لەڕێی گفتوگۆی نیشتمانییەوە کێشەکان چارەسەر بکەن.

جێگری سەرۆکوەزیران رایگەیاند؛ بە داخەوە زۆرجار لە عێراق و هەرێمی کوردستانیش کێشە سیاسییەکان دەکرێنە پرسێکی شەخسی و بەرژەوەندییە باڵاکان لەبەرچاو ناگیرێن، بەمەش ناکۆکییەکان قوڵتر دەبێتەوە و چارەسەریش قورستر دەبێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر