جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبووەوە

جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبووەوە

2024-04-03

لە کۆبوونەوەکەدا، قوباد تاڵەبانی ستایشی جێنین پلاسخارتی کرد لە هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و نزیککردنەوەی بۆچوونی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق. ئاماژەی بەوەشدا کە لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا ئەم هەوڵانە کاریگەری هەبووە لەسەر سەقامگیری عێراق و هێورکردنەوەی زۆرێک لە بارگژییە سیاسییەکان.

سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنەکانی خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستانیش، جێگری سەرۆکوەزیران جەختی کردەوە لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر