قوباد تاڵەبانی لە کفری وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای حەسیرەی بەسەر کردەوە

قوباد تاڵەبانی لە کفری وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای حەسیرەی بەسەر کردەوە

2024-04-14

جێگری سەرۆکوەزیران دەستخۆشی لە ستافی بەڕێوەبردنی وێستگەکە کرد، کە بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە توانیویانە پڕۆژەکە سەرپێ بخەن و داوای لێکردن کاربکەن بۆ فراوانترکردنی پڕۆژەکە لە داهاتوودا.

وەبیریشی هێنایەوە کە پڕۆژەکە جێبەجێکردنی یەکێک لە بەڵێنەکانی بوو کە لە ساڵی ٢٠١٨دا، بەڵێنی بە دانیشتووانی کفری دابوو کێشەی گازی بەفیڕۆچووی گەرمیان، کە زیانی بە ژینگەی ناوچەکە گەیاندبوو چارەسەر بکات و بە دروستکردنی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا، لە گازە بە فیڕۆچووەکە وزەی کارەبا بەرهەم بهێنن و خزمەتی ناوچەکەی پێ بکەن.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر