پڕۆژەی گەشتیاریی بەنداوی باوەشاسوار جێبەجێ دەکرێت

پڕۆژەی گەشتیاریی بەنداوی باوەشاسوار جێبەجێ دەکرێت

2024-04-14

لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی کفری، قوباد تاڵەبانی بە یاوەری ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم و جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، سەردانی بەنداوی باوەشاسواری کرد.

لە سەردانەکەدا تاوتوێی رێکارەکان و چۆنییەتی دروستکردنی ناوچەیەکی گەشتیاری لەسەر بەنداوەکە کرا و قوباد تاڵەبانی داوایکرد دەستەی گەشتوگوزار بە هاوکاریی ئیدارەی گەرمیان لە نزیکترین ماوەدا پڕۆژەی گەشتیاریی بەنداوی باوەشاسوار بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە،

راشیگەیاند؛ کە رێکارە یاسایی و کارگێڕییەکانی ئەم پڕۆژەیە بەزووترین کات تەواو دەبن و بە رەخساندنی چەندین هەلی کار دەبێتە هۆکارێک بۆ پەڕەپێدانی ژێرخانی ئابووریی دەڤەرەکە.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر