قوباد تاڵەبانی سەرۆکایەتیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیانی لە کفری کردەوە

قوباد تاڵەبانی سەرۆکایەتیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیانی لە کفری کردەوە

2024-04-14

لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ ئیدارەی گەرمیان، جێگری سەرۆکوەزیران بە یاوەری د.ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیانی کردەوە و لەگەڵ ئەنجوومەنی زانکۆکە کۆبووەوە.

دوای گوێگرتن لە داواکاری و پلانی پێشخستنی زانکۆکە، قوباد تاڵەبانی داوای لێکردن بە هەموو توانایانەوە زانکۆکە بکەنە زانکۆیەکی نموونەیی بۆ پێشخستن و گەشەپێدانی دەڤەری گەرمیان.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر