قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئیدارەی گەرمیان کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئیدارەی گەرمیان کۆبووەوە

2024-04-15

لە کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆکوەزیران بەرپرسانی ئیدارەی گەرمیانی راسپاد رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ ئاسانکاریی زیاتر لە جێبەجێکردنی کاروباری هاووڵاتییان و وەبەرهێنەران. وتیشی لەپێناو باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتییاندا لە هەر کاتێکدا بە پێویستی بزانن گۆڕانکاری لە پۆستە ئیدارییەکانی سنوورەکەدا دەکەن.

قوباد تاڵەبانی داواشیکرد بەرپرسانی ئیدارەی گەرمیان پلانێکی گونجاو بۆ پەرەپێدانی کەرتەکانی کشتوکاڵ و گەشتیاری ئامادە بکەن، کە لەگەڵ ژینگە و تواناکانی سنوورەکەدا بگونجێت.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر