قوباد تاڵەبانی: کێشەی ئێمە گەرەنتیکردنی بودجە و شایستە داراییەکان و مافە دەستورییەکانمانە

قوباد تاڵەبانی: کێشەی ئێمە گەرەنتیکردنی بودجە و شایستە داراییەکان و مافە دەستورییەکانمانە

2022-09-07

رۆژی چوارشەممە ٧ی ئەیلولی ٢٠٢٢، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵات کۆبووەوە و تیایدا ئەلینا رۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق ئامادە بوو، تیایدا باس لە ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی نەوت و گاز و بودجە کرا.

جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ روونکردنەوەی ناوەڕۆکی ناکۆکییەکان و بە ئاماژەدان بە بڕیاری دادگای فیدراڵی رایگەیاند کێشەی ئێمە گەرەنتیکردنی بودجە و شایستە داراییەکان و مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستانە. داواشیکرد ئەمەریکا زیاتر هاوکاربێت لە چارەسەرکردنی دەستورییانەی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر