هەمووان هاوڕان لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا

هەمووان هاوڕان لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا

2024-04-17

لە پەراوێزی دیداری سلێمانی زانکۆی ئەمریکیدا، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ژمارەیەک لە دیپلۆماتکارە بیانییەکان لەناویشیاندا باڵیۆز و کونسوڵەکانی ئەمەریکا، بریتانیا، ئەڵمانیا و یەکێتیی ئەورووپا کۆبووەوە.

هەمووان هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا و هیچ هۆکار و پاساوێکی مەنتیقی بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان.

جێگری سەرۆکوەزیران ئەوەشی روونکردەوە کردەوە کە دواخستنی لەوە زیاتری هەڵبژاردن ریسک کردنە بە شەرعییەت و بوونی هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی دەستووری لە عێراقدا.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر