قوباد تاڵەبانی: هەر هەوڵێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکەینەوە

قوباد تاڵەبانی: هەر هەوڵێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکەینەوە

2024-04-30

قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا جەختی کردەوە لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا و وتیشی هەر هەوڵێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکەنەوە.

سەبارەت بە هێرشکردنە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر، هەردوولا هاوڕابوون دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە زیان بە سەقامگیریی عێراق دەگەیەنێت. جێگری سەرۆکوەزیران وتیشی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و لایەنە عێراقییەکان لەسەر خەتن بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ کۆتاییهێنان بەم جۆرە هێرشانە.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر