لە هەفتەیەکدا مامەڵەی یاسایی زیاتر لە ٥٠ پڕۆژەی وەبەرهێنان تەواوکرا

لە هەفتەیەکدا مامەڵەی یاسایی زیاتر لە ٥٠ پڕۆژەی وەبەرهێنان تەواوکرا

2022-09-11

لە دوای دیاریکردنی مۆڵەتی دوو هەفتە لە کۆبوونەوەکەی ٤ـی ٩ـی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی سلێمانی، رۆژی یەکشەممە ١١ی ئەیلول جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی کۆبووەوە و دەرکەوت لە ماوەی یەک هەفتەدا مامەڵەی یاسایی زیاتر لە ٥٠ پڕۆژەی وەبەرهێنەران تەواوبووە و سایدپلانی بەشێکی زۆری پڕۆژەکانیش تەواو کراوە.

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی رەخنەی لە بەڕێوەبەرایەتییەکان گرت کە بۆچی پێشتر بەم شێوەیە و بەخێرایی و بەبێ رۆتین کارەکانیان جێبەجێ نەکردووە، جەختیشی کردەوە کە دەبێت بۆ لەمەودوا و بە بەردەوامی وەک ئەو ماوەی یەک هەفتەیە کار بکەن بۆ راییکردنی کاروباری هاووڵاتییان.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر