قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی روسیا کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی روسیا کۆبووەوە

2024-05-02

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ماکسیم روبین، کونسوڵی گشتیی روسیا لە هەرێمی کوردستان هەڵوێستی خۆی و یەکێتی بۆ کونسوڵی گشتیی روسیا روون کردەوە و رایگەیاند: بە هەموو شێوەیەک دژی دواخستنی هەڵبژاردنین و دژی هەر هەوڵێکی دواخستنی هەڵبژاردن دەوەستنەوە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ کرا. لەمبارەیەشەوە، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا کە هەمیشە لەگەڵ ئەوەدابووین پەیوەندییەکی ئاسایی و تەندروست و هاوسەنگمان لەگەڵ هەموو وڵاتان و بە تایبەتیش وڵاتانی دراوسێدا هەبێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر