هەرێمی کوردستان و ئوردن پەرە بە پەیوەندییە ئاکادیمییەکانیان دەدەن

هەرێمی کوردستان و ئوردن پەرە بە پەیوەندییە ئاکادیمییەکانیان دەدەن

2024-05-06

لە کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ وەفدێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و سەرۆک زانکۆکانی ئەو وڵاتە باس لە پەیوەندیی مێژوویی نێوان ئوردن و کوردستان کرا و رۆڵی سەرۆک مام جەلال وەک دەستپێشخەر و دروستکەری ئەو پەیوەندییە بەرز نرخێندرا.

قوباد تاڵەبانی ستایشی رێکخستن و ئەنجامدانی دیداری خوێندنی باڵای ئوردن _ کوردستانی کرد و دیدارەکەی بە هەوڵێکی گرنگ دانا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی ئەکادیمی لەنێوان هەردوو وڵاتدا.

هاوڕاشبوون لەسەر گرنگیی واژۆکردنی پەیماننامەی لێکتێگەیشتنی نێوان زانکۆکانی ئوردن و کوردستان، بە مەبەستی ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموون و پسپۆڕی و بەهێزکردنی پەیوەندیی ئەکادیمی بە تایبەتیش لە بوارەکانی تەندروستی و ژینگە و گەشتوگوزاردا.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر