قوباد تاڵەبانی رایگەیاند دواخستن و پەکخستنی هەڵبژاردن زیانی قەرەبوونەکراو بە پێگەی هەرێم و دامەزراوەکانی دەگەیەنێت

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند دواخستن و پەکخستنی هەڵبژاردن زیانی قەرەبوونەکراو بە پێگەی هەرێم و دامەزراوەکانی دەگەیەنێت

2024-05-09

لە کۆبوونەوەی جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ جێنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، وەبیری هێنایەوە کە پێشتر هۆشداریمان دابوو هەر هەنگاو و هەوڵێک بۆ دواخستن یان پەکخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن زیان بە پێگەی هەرێم و شەرعییەتی دامەزراوەکانی دەگەیەنێت.

جێگری سەرۆکوەزیران وتیشی، هەڵوێستی ئێمە لەسەر پێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا روونە و ئەو پێداگرییەش لەو نیگەرانییەوە سەرچاوەی گرتووە کە بەرامبەر بە داهاتووی هەرێم هەیانە.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر