قوباد تاڵەبانی سەردانی کەناڵی گەلی کوردستان و ماڵپەڕی وێستگەنیوزی کرد

قوباد تاڵەبانی سەردانی کەناڵی گەلی کوردستان و ماڵپەڕی وێستگەنیوزی کرد

2022-09-11

لە سەردانەکەیدا بۆ کەناڵی گەلی کوردستان، قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال، لەگەڵ پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی کەناڵەکە، سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی بەڕێوەبەران و کارمەندەکانی کرد کە ماندوونەناسانە ماوەی زیاتر لە سێ دەیەیە خزمەتێکی گەورەیان بە رۆژنامەگەریی کوردی کردووە.

لە میانەی سەردانەکەشیدا بۆ ماڵپەڕی وێستگەنیوز پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی ماڵپەڕەکەی لێکردن و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی بۆ خواستن. جەختیشی کردەوە بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی میدیای ئازاد و ئازادیی رادەربڕین و بە یەک چاویش سەیری هەموو کەناڵەکانی راگەیاندن دەکات.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر