قوباد تاڵەبانی سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد

قوباد تاڵەبانی سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد

2024-05-13

رۆژی ١٣ی ئایار، لە ٣٧مین ساڵیادی راپەڕینی خەڵکی هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوور لە دژی بڕیاری راگواستنی زۆرەملێی دانیشتوان لەلایەن رژێمی بەعسەوە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد.

لە سەرەتادا تاجەگوڵینەی رێز و وەفای لەسەر مەزاری شەهیدان دانا. پاشان قوتابخانەی ئامادەیی هەڵەبجەی کچانی کردەوە، کە بینایەکی ناوازە و سەردەمیانەی هەیە و لەلایەن گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجەوە دروست کراوە.

دواتر لەگەڵ بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی پارێزگاکە و ئەنجومەنی پشتیوانیی هەڵەبجە کۆبووەوە. لە هەردوو کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە لە جدییەتی حکومەت لە جێبەجێکردنی رێکارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەلایەن حکومەتی فیدراڵ و بنیادنانی ژێرخانێکی ئابوورىی بەهێز بۆ شارەکە، چونکە هەموومان قەرزاری هەڵەبجەین.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر