هەر لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەڵەبجە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دوای گوێگرتن لە کۆسپ و گرفتەکانی بەردەم وەبەرهێنان لە پارێزگای هەڵەبجە، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند؛ بە هەموو تواناوە کاردەکەن بۆ هاندانی وەبەرهێنان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا لە پارێزگای هەڵەبجە و هەموو رێکارێکی پێویست بۆ کارئاسانیکردن و زوو راپەڕاندنی کاروباری وەبەرهێنەران دەگرنەبەر.
لەم چوارچێوەیەدا بڕیاردرا لەسەر پێکهێنانی بۆردێکی تایبەت لەناو دامەزراوەکانی حکومەتدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم وەبەرهێنان لە پارێزگاکە و کەمکردنەوەی رۆتین لەناو دامودەزگاکانی حکومەتدا.