جێگری سەرۆکوەزیران سەردانی کۆیەی کرد

جێگری سەرۆکوەزیران سەردانی کۆیەی کرد

2024-05-15

لە دوای پارێزگای هەڵەبجە، جێگری سەرۆکوەزیران، سەردانی کۆیەی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری قەزاکە کۆبووەوە و رایسپاردن لە پێناو بووژانەوەی ئابووریی کۆیە، دام و دەزگاکانی حکومەت کارئاسانیی تەواو بۆ وەبەرهێنەران بکەن. وتیشی بەرپرسانی کۆیە دەبێت خۆیان بە خزمەتکاری خەڵک بزانن و کارئاسانیی تەواو بکەن لە راپەڕاندنی کاروباری هاووڵاتییاندا و هەر گۆڕانکارییەکیش پێویست بێت لە پۆستە ئیدارییەکاندا دەکرێت.

دواتر جێگری سەرۆکوەزیران ئامادەى رێوڕەسمی بەکارخستنی پرۆژەى کارگەى ئالیکی تەبارە بوو کە توانای بەرهەمهێنانی ٤٥٠ تۆن ئالیکی پەلەوەر و ماسی هەیە لە رۆژێکدا. لە رێورەسمەکەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگی ئەم کارگەیە کرد لە بوژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵ لە ناوچەکەدا و داوای لە وەزیری کشتوکاڵ کرد کاری زیاتر بکەن لەگەڵ وەبەرهێنەران بۆ دروستکردنی کارگەی هاوشێوە لە کۆیە و ناوچەکانی دیکە.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر