قوباد تاڵەبانی: یەکێتی لەم قۆناغەدا بە سەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی، هێزێکی کاریگەرە لە ناوچەکەدا

قوباد تاڵەبانی: یەکێتی لەم قۆناغەدا بە سەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی، هێزێکی کاریگەرە لە ناوچەکەدا

2024-05-15

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسان و کادرانی مەڵبەندی ١٤ی رێکخستنی کۆیەی یەکێتی رایگەیاند، یەکێتی لەم قۆناغەدا بە سەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی، لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق و ناوچەکە هێزێکی زۆر کاریگەرە و لە توانایدایە ئەو گۆڕانکارییانە بکات کە خەڵک چاوەڕێی دەکات.

وتیشی، لە ئێستادا یەکێتی ناو یەکێتی بێ وێنەیە و هەمووان وەک یەک تیم کار دەکەن. داواشیکرد کادران و بەرپرسانی یەکێتی لە سنوری کۆیە بە هەمان روحییەتی بەهێزترکردنی یەکێتی ناو یەکێتی کار بکەن، بچنە ناو خەڵکەوە و داواکارییەکانیان بە شوێنە پەیوەندیدارەکان بگەیەنن.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر