جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە

جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە

2024-05-16

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ جیۆفری پایات، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سەرچاوەکانی وزە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی گرفت و ئاستەنگەکانی بەردەم بەرهەمهێنانی وزەى کارەبا کرا لە هەرێمی کوردستان. لەوبارەیەوە وەفدی میوان ئامادەیی ئەمریکاى نیشاندا بۆ وەبەرهێنان لەو بوارەدا تا هاوکارى هەرێم و عێراقیش بکات بەسوود وەرگرتن لەسەرچاوەکانی وزەى نوێبوەوە؛ کارەبا بەرهەم بهێنرێت بەئامانجی کەمکردنەوەى بارگرانی لەسەر بودجە و پاراستنی ژینگە. وەفدی میوان ئامادەییشیان دەربڕی بۆ هاوکاری هەرێم لە دەستەبەرکردنی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو کە هاوڕێى ژینگەن و رۆڵیان هەیە لە کەمکردنەوەى کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر