زانکۆی کۆیە وەک یەکەمین زانکۆ لە کوردستان و عێراق پرۆژەی زانکۆی سەوزی راگەیاند

زانکۆی کۆیە وەک یەکەمین زانکۆ لە کوردستان و عێراق پرۆژەی زانکۆی سەوزی راگەیاند

2024-05-16

لەژێر چاودێری قوباد تاڵەبانیدا و لە هەنگاوێکی نوێدا، زانکۆی کۆیە پڕۆژەی بنیادنانی زانکۆی سەوزی راگەیاند. بەمەش دەبێتە یەکەمین زانکۆ لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق، کە دەبێتە دۆستی ژینگە و پشت بە وزەی پاک دەبەستێت. لە چوارچێوەی ئەم پڕۆژەیەدا ئامرازی گواستنەوە و هاتوچۆی زانکۆ دەگۆڕێت بۆ کارەبایی، جێگری سەرۆکوەزیران وەک هەنگاوی یەکەم بڕیاریدا پاسی ئەلیکترۆنی بۆ زانکۆکە دابین بکات.

هەروەها سیستمی گەرمی و ساردیی بەشە ناوخۆییەکانیش دەگۆڕێت بۆ وزەی پاک، ئاو و ئاوەڕۆی زانکۆکە خاوێن دەکرێتەوە و دووبارە بەکاردەهێنرێتەوە، وزەی خۆر دەکرێتە سەرچاوەی دابینکردنی کارەبای زانکۆکە و پارکی توێژینەوەی سەوز دروست دەکرێت و لەگەڵ ئەمانەدا، پڕۆژەکە چەندین هەنگاوی دیکەش لە خۆدەگرێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر