یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حیزبی دەعوەی تەنزیمی عێراق جەخت دەکەنەوە لەسەر پێویستیی رێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حیزبی دەعوەی تەنزیمی عێراق جەخت دەکەنەوە لەسەر پێویستیی رێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا

2024-05-20

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حیزبی دەعوەی تەنزیمی عێراق لە هەولێر کۆبوونەوە و هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر پێویستیی رێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بە جۆرێک لە بەرژەوەندی هەموو گەلانی عێراقدا بێت.

لە کۆبوونەوەکەدا باسی پەیوەندیی مێژوویی نێوان یەکێتی و ماڵی شیعە کرا و هەردوولا بەردەوامیی و قوڵکردنەوەی ئەو پەیوەندییەیان بە پێویست زانی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و کوردستان.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر