قوباد تاڵەبانی: بنەبڕکردنی توندوتیژی دژی ژنان پێویستی بە چارەسەری ریشەیی هەیە

قوباد تاڵەبانی: بنەبڕکردنی توندوتیژی دژی ژنان پێویستی بە چارەسەری ریشەیی هەیە

2022-09-12

لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەیدا بۆ بنەبڕکردنی  توندوتیژی دژی ژنان، جێگری سەرۆکوەزیران رۆژی دووشەممە ١٢ی ئەیلولی ٢٠٢٢، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەرانی شێڵتەرەکان، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند؛ یاساکان و رێنماییەکان دەبێت بە جۆرێک رێکبخرێنەوە کە ئاسانکاری بکەن بۆ راپەڕاندنی کاروباری شێڵتەرەکان. پشتگیریی خۆشی بۆ بەڕێوەبەرانی شێڵتەرەکان رایگەیاند و بەڵێنی پێدان ڕێگری دەکات لە هەر دەستوەردانێک.

لە کۆبوونەوەیەکی دیکەشدا لەگەڵ وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، گفتوگۆیان کرد لەسەر چۆنێتیی مامەڵەکردن لەگەڵ کەیسەکانی توندوتیژی و بە تایبەیش چۆنێتیی مامەڵەکردنی کەناڵەکانی راگەیاندن لەگەڵ پرسی توندوتیژی دژی ژنان.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر